داوا دەكرێت بارزانی لەجیاتی وەڵامدانەوەی ترەمپ ئابڵوقەی سەر كەمپی مەخمور لابەرێت

09.10.2019

لڤین: 
بەشێك لە هاوڵاتیان داوا لە سەرۆكی پارتی دەكەن لە جیاتی ئەوەی وەڵامی سەرۆكی ئەمریكا بداتەوە  ئابڵوقەی سەر كەمپی پەنابەرانی مەخمور هەڵبگرێت كە ماوەی نزیكەی 2 مانگ و نیوە بەردەوامە. 

دوای پەیامەكەی ئەم بەیانیەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كردبوو بەشێك لە هاوڵاتیان كاردانەوەیان دەبڕی و هەندێك دەستخۆشی لێدەكەن و بەشێكیش گومانیان لێی هەیە. 

یەكێك لە بەكار هێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نوسیویەتی با بارزانی لە جیاتی ئاراستە كردنی پەیام بۆ  ترەمپ ئابڵوقەی سەر كەمپی مەخمور لابەرێت. 

2378 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations