ساڵح موسلیم دواین هەڵوێست و كاردانەوەكانی رۆژئاوای كوردستان هەڵدەسەنگێنێت

09.10.2019

لڤین: 
بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەكانی پەیەدە رایگەیاند، هێزە ئەمریكیەكان لە سەر سنورەكان كشاونەتەوە نەك شوێنەكانی تر بەڵكو ئێستا لە رۆژئاوای كوردستاندا ماونەتەوە. 

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پەیوەندیە گشتیەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: توركیا ئەزمونی پێشتری هەیە لەگەڵ كوردەكان ئەویش ئەوەبوو هێرشی كردە سەر عەفرین ئەوەی توركیا لە عەفرین كردی لە كوشتن و لە سێدارەدان و "چەتەیی " دەركردن و دزیكردن هیچ شتێكی " پیستر " نەماوە كە توركیا لە "ئەرزی واقیعدا " بەكردار كەچی سەرەڕای ئەوەش ئەمریكا هات گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی توركیا هەڵكرد كە ئەمە بەلای كوردەكانی "ڕۆژئاواوە " جێی قبوڵ نیە.

موسلیم لە دیدارێكدا وتیشی: ماوەی چوارساڵە ئەمریكا لێرەیە و هاوكاریمان دەكات بەشێكی زۆری كورد بەتایبەتی لەناو هێزەكانی سوریای دیموكرات نایانەوێت زوو بەزوو ئەو پەیوەندییە توند و تۆڵەی نێوانیان نەمێنێت و هاوكارییەكان ببڕن، بەڵكو بەردەوامی پەیوەندی و هاوكارییەكانیان دەوێت، ڕاستە ئێستا ژمارەیەك لە هێزەكانی ئەمریكا لەسەر سنور كشاونەتەوە بەڵام هێشتا مەترسی داعش ماوە لە (حەسەكە و دێرزور و ڕەققە). بەرامبەر شانە نوستووەكانی داعش تا ئێستا پێكەوە بەرگری دەكەین، ئێمە هیوادارین ئەو بڕیارە توركیا دەستكراوە نەكات لەشەڕ و ڕێگری لێبكەن لە هێرش كردن چونكە هیچ لایەك نایەوێت شەڕ بكات".

هاوسەرۆكی پەیوەندییە گشتیەكانی تەڤدەم وتیشی "ئەوەی كەباس دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا كشاونەتەوە بەتەواوی لەسەر سنورە لەو خاڵانەی كە وەك خاڵی پاراستن بەكارییان دەهێنان و تەنها پێیان وتین ڕێنمایی هاتووە و دەكشێینەوە بەڵام لە شوێنەكانی تر لەشوێنی خۆیانن وەكو خۆیان ماونەتەوە، وەك لە (حەسەكە، نزیكی كۆبانی، هەروەها لە ڕەققە) لە شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانكارییەك ڕوینەداوە".

ئەو رەتیكردەوە بزانن چی گفتوگۆیەك لە نێوان توركیا ئەمریكا كرابێت و دەشڵێت: ئەوەی ئێستا بۆ ئێمە دیارە ئەوەیە كە ئەو خاڵانەی لەسەر سنور چاودێرییان دەكرد ئەوانە چۆڵكرابوون پاشەكشەیان پێكراوە واتە بە توركەكانیان وتووە" فەرموون ئێوە دەتوانن بێن"، جا ئیتر توركیا هەتا كوێ دێت؟ ئێمەش ئەوە نازانین، بەڵام هێزەكانی ئێمە لەوێن هەركات توركیا بیەوێت هێرش بكات هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرپەرچیان دەداتەوە".

ناوبراو لە بارەی توانی بەرەنگار بونەوەی هێزەكانی سوریا دیموكراتی وتی "هێزەكانی سوریای دیموكرات هەموو حساباتێكی خۆی كردووە، ئامادەكاری خۆی كردووە هەتا بتوانن بەرگری بكەن و گەل بپارێزن، بەڵام ئەوەش ناشاردرێتەوە كە ئێمە كەوتوینەتە شەڕێك لەگەڵ هێزێكی ئەندامی ناتۆ كە خاوەنی چەكی بەهێز و جبەخانەی بەهێزی هەیە، بەڵكو ناتۆ پێی بڵێت كە چەك و تەقەمەنی ناتۆ بەكارمەهێنە یاخود پێی بڵێ تۆ مافی هێرش كردنت نیە، یا نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێگری هێرشكردنی لێ بكات، بەڵام لەسەر و هەمووشیەوە هیچ شتێك ئێمە لەبەرگری كردن ناوەستێنێت".

ئەو ویندەكاتەوە داوای بەرگری لەو وڵاتانە ناكەن و دەڵێت "داوا لەكەس ناكەین كە هاوكاریمان بكەن و چەكی خۆیان بەكاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان، ئێمە خۆمانین و باوەڕمان بەخۆمان هەیە داوای هاوكاریمان لە ئەمریكا نەكردووە و نایكەین چونكە ئەمریكا ئێمەی دروستنەكردووە بەڵكو خۆمان خۆمانمان دروست كردووە لەسەر پشتی ئەمریكا دروست نەبوین، وەهەموو كەس دەزانێت ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ كێ هەیه وە ئازادیشین لەو پەیوەندییانە، ئێمە نازانین و دیار نیە كە ڕەنگە لەماوەكانی داهاتوو دانوستانەكانمان لەگەڵ ڕژێمی سوریا-دا دەست پێبكاتەوە بۆ دەستەبەركردن و ناساندنی مافی دیموكراسی ئێمە لەدەستوری نوێی سوریا بۆ ئەمەش كەسێك بیەوێت ڕێگری بكات و دەستمان ببەستێت شتی لەوجۆرە نیە". 

ساڵح موسلیم لەدواین بەشی وتووێژەكەی لە دەنگی ئەمریكا، لەبارەی پەیامەكەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر رەوشی رۆژئاوای كوردستان دەڵێت "بێگومان ئەو ھەڵوێستە بەشتێكی باش ئەزانین جێی سوپاسە پێویستە لەسەر ھەر كوردێك كەبەو شێوەیە بێت ئومێدی ئێمە لەسەر "كاك مەسعود" زیاترە لەوەی كە دەتوانێت دیالۆگ و یەكێتی كوردان دروستبكات دەتوانێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ ھەمولایەنەكان باش بكات و لەگەڵ ئێمە-شدا پەیوەندی باشی ھەبێت"

1046 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations