زاوێتە؛ لەروداوێکی هاتوچۆدا ١٠ هاوڵاتی برینداربوون

09.10.2019

لڤین:
 له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌سنوری پارێزگای دهۆك، 10 كه‌س برینداربون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردوە، كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی مانگیش بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی باگێران دوو ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندادا و لە ئەنجامدا ١٠ کەس برینداربوون.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک دەشڵێت: به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه‌ 10 كه‌س برینداربون و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك و زیانێكی زۆری مادیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوه‌.

252 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations