ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

09.10.2019

لڤین:
ئەمرۆ چوارشەممە مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ  چوارشەممە مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بێ ئەوەی ئاماژە بە دابەشدکردنی مووچەی هیچ وەزارەتێکی دیکە بدات.

هەرچەند حکومەت هیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران نەداوە، بەڵام شەوی رابردو میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان(knn)  بڵاویکردوەتەوە کە سەرۆکی حکومەت دوو مانگە لە مووچەی خۆی پارەی فەرمانبەران دەدات و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە ئاشتی هەورامی سەرپەرشتی دەکات، داهاتەکەی رادەستی وەزارەتی دارایی نەکردووە.

هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاریدا هەموو سی رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات، بەڵام لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم کابینەیەوە تا ئێستا هیچ مانگێک مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەشنەکراوە و بەردەوام دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە ٣١٧ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٤٥٢ ملیار دیناری  حکومەتی عێراق کە لە بووجەی ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ مووچەی فەرمانبەران دابینکراوە، جگە لە مووچەی پێشمەرگە کە مانگانە بە ٦٨ ملیار دینار دیاریکراوە.

3206 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations