ئێران هۆشداریداوەتەوە نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق

09.10.2019

لڤین:
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئێران هۆشداری داوەتەوە بەرپرسانی باڵای هەرێم کە بە هیچ شێوەیەک پشتگیری خۆپیشاندانەکانی عێراق نەکەن.

میدیایه‌كى نزیک لە بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاویکردوەتەوە، ئێرانییه‌كان به‌ به‌رپرسانى باڵاى كوردیان له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا وتووه‌ بە تایبەت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، بە هێچ شێوەیەک پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی عێراق نەکەن و پشتگیری لە مانەوەی عادل عەبدولمەهدی بکەن.

رۆژی چوارى ئه‌م مانگه‌، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانى عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، خۆپیشاندانى مه‌ده‌نى و ئاشتییانه‌، مافێكى ده‌ستووریى پارێزراوه‌، به‌ڵام نابێت بۆ توندوتیژى و پێكدادان و نانه‌وه‌ى پشێوى و ده‌رچوون له‌ یاسا بگۆڕێت.

4995 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations