ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکات

09.10.2019

لڤین:
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/9 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان. 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران یەکێکی تر دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.

293 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations