بانگه‌وازێك بۆ ڕای گشتیی جیهانیی

08.10.2019

لڤین:

ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، بانگه‌وازێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ڕایانگەیاندوە، هه‌رچی زووه‌ لە خەمی ڕێگریکردن بن له‌ سیاسه‌تی عه‌سكه‌رتاییانه‌ی ئه‌ردۆگاندا و نەھێڵن خەونە سوڵتانییه‌كانی ئەم سه‌رۆكه‌ ئەوتۆریتێرە بچێتەسەر و ببێته‌ دێوه‌زمەیەکی تازە‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌.

لە بانگەوازێکدا بۆ ڕای گشتی ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، داوا له‌ ئه‌مریكا وڵاتان ده‌كه‌ن، رێگه‌ به‌ هێرش و داگیركاری توركیا نه‌ده‌ن بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌،"داوا له‌ ڕای گشتیی جیهانیی و ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا و ئیداره‌ی سیاسیی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ لە خەمی ڕێگریکردن بن له‌ سیاسه‌تی عه‌سكه‌رتاییانه‌ی ئه‌ردۆگاندا و نەھێڵن خەونە سوڵتانییه‌كانی ئەم سه‌رۆكه‌ ئەوتۆریتێرە بچێتەسەر و ببێته‌ دێوه‌زمەیەکی تازە‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌".

دەقی بانگەوازەکە:.

”بانگه‌وازێك بۆ ڕای گشتیی جیهانیی
جارێكی تر له‌ سەر سنوورەکانی سوریا لە خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌پڵی جه‌نگێکی خوێناوی تر لێده‌رێت. هه‌ڕه‌شه‌ی بەردەوامی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ لەشکرکێشی و داگیركردنی ناوچە کوردستانییەکانی سوریا، رۆژاڤا، ھێما بۆ ڕوودانی ئەو جەنگە خوێناویە دەکات كه‌ بێگومان دیسانەوە شەپۆلێکی تر لە خوێنڕشتن و وێرانکردن و ئاوارەبوون بەدوایخۆیدا دەھێنێت. ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ئه‌و دورگه‌ سیاسییه‌ بچووک و ئارامەی خۆرهه‌ڵاتی فوراتیش له‌ناو خوێندا نقومبكات و دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، لە شوێنی دانیشتوانە کوردەکەیدا دۆسته‌ ئیسلامی و سه‌له‌فییه‌كانی خۆی نیشته‌جێ بكات. سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جه‌نگێكی نوێ له رۆژاڤادا درێژەدانە بەو دۆخی ناسه‌قامگیرییه‌ ناوەکیی و هه‌رێمیی و جیهانییە کە چەندان ساڵە له‌ سوریادا ئامادەیە و داخستنی ھەر ئاسۆیکی ڕاستەقینەیە بۆ چارەسەرکردنێکی یەکجارەکی. 
پەلاماردانی سه‌ربازیی بۆسه‌ر دەوڵەتێکی تر، بەر لە ھەموو شتێک، دژ بە پرنسیپه‌ سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌كانه‌. له‌ دۆخی ئه‌مڕۆکەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا هه‌موو له‌شكركێشییه‌كی تازەی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ناو خاکی سوریا درێژەدانە بەو دۆخی جەنگ و بێباکییە سیاسیی و ئەخلاقییەی کە وزەی پێویست به‌ بەردەوامبوونی کێشەکان لەناوچەکەدا دەبەخشێت. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی بە پشوویەکی سیاسیی درێژە، نەک به‌ جه‌نگی درێژخایه‌نی تر، پێویستی به‌ له‌شكركێشیی نوێ نییه‌ بەناوی دابینکردنی ئاساییش بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌، به‌ڵكو ‌پێویستی به‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیی به‌رفراوان و بیناكه‌ر و پێویستی بە وازھێنان لە خەونی سوڵتانیی و ناسیۆنالیستیی و فه‌نده‌مێنتالیستیی ھەیە. ئەوە به‌رپرسیارێتی کۆمەڵگای نێودەڵەتی، بەتایبەتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه،‌ ڕێگریی لەم هه‌ڕه‌شه‌ و پێشھاتە تازەیە بکەن و نەھێڵن شەپۆلێکی تر لە کارەساتی ئینسانیی ڕوو لە ناوچەکە و جیھان بکات. خۆدزینەوە لەم بەرپرسیارێتییە بەشداریکردنە لەو تاوانە گەورەنەدا کە بەڕێوەن، ھەڵنەسانە بەو ئەرکە سیاسیی و ئینسانییانە کە دەتوانێت ژیانی سەدان ھەزار کەس بپارێزێت. ‌وەکچۆن دەستخۆشیکردنێکی ناڕاستەوخۆشە لەو تەماحە سیاسییە گەورانەی کە پیاده‌كردنیان بەناو سەدەھا قەسابخانەی ئەتنیی و دینیی و ئینسانییدا تێدەپەڕێت. 
ده‌شێت بۆ سه‌رۆك ترامپ جه‌نگی تیرۆر له‌ سوریادا كۆتایی هاتبێت، به‌ڵام بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌كتێكی داگیركارانه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی توركیادا، یان ھەر دەوڵەتێکی تردا، تیرۆر ھەم به‌ مۆدێل و شێوازە کۆنەکەی و ھەم بە شێوازی تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌. راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا جه‌نگی سەربازییانە دژ بە داعش نه‌ده‌برایه‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌ش راستتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌بێ پشتیوانی رۆژاڤا و گه‌لانی سوریا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ته‌نها ئەم شه‌ڕە نه‌ده‌كرا و داعش تائێستاش خاوەن خەلافەتە تۆقێنەرەکەی خۆی بوو. لە ئێستاشدا بەھیچ مانایەک ھێزەکانی رۆژئاڤا مورته‌زه‌قه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و هیج ده‌وڵه‌تێكی زلهێزی تر نین‌، كه‌ به‌ پاره‌ و چه‌ك شه‌ڕیان پێبكەن، به‌ڵكو بكه‌رێكی سیاسیی گرنگن‌ و شایسته‌ی پشتیوانیی و بەرگریلێکردنن. ئەم ھێزانە‌ لەناو ئەو گێژاوە گەورەیەی سوریادا و له ‌ڕێگای حوكمڕانییه‌كی خۆجێییه‌وه‌ ژیانێكی نوێیان بۆ دانیشتوانە فرەڕەنگەکەی خۆیان و نه‌وه‌كانی داهاتوویان بنیاتناوە. بڕیاردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوور، مانای بێلایه‌نیی نییه‌، به‌ڵكو مانای ده‌ستهه‌ڵگرتنه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئاساییش و ئارامیی و پێكه‌وه‌ژیان لە‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا‌. وەک چۆن مانای بەشداربوونیشە لەو پەلامارەدا کە سوپاکەی ئەردۆگان بەتەمایە بەدیارچاوی دونیاوە ئەنجامیبدات.
ئێمه‌ بڕوای ته‌واوه‌تیمان به‌وه‌‌یه‌ كه‌ ئاسایش لەم‌ ناوچه‌یە‌دا به‌ لەشکرکێشی و جه‌نگی تر و توندتوتیژیی زیاتر به‌رهه‌منایه‌ت، به‌ڵكو به‌ ڕێگرتن و به‌رگرتن له‌ هه‌موو كرده‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ و جه‌نگاوه‌رانه‌ی ناسیۆنالیستیی و ڕادیکالیزمی دینیی‌ و بەڕێگرتن لە ھەر خەونێکی ئیمپراتۆریانە، به‌رقه‌رارده‌بێت. بێدەنگی ئیداره‌ی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی و نەتەوە یەکگرتوەکانیش، لە دەستدرێژی سه‌ربازییانەی تورکیا بۆسەر‌ رۆژاڤا، ته‌نها مانای دروستكردنی پشێوی و نائارامیی و وێرانكاریی و كوشتار و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو مانای له‌ده‌ستدانی هه‌موو متمانه‌یه‌كیشه‌ لای گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌و لانیکەمی ھاریکاریی و بەدەمەوەچوونە نێودەوڵەتییەی، کە بکەرە سەرەکییەکانی لە ئێستادا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپیی و نەتەوە یەکگرتوەکانە. بەمەش دەگەڕێینەوە بۆ ڕۆژگاری سەروەری یاساکانی جەنگەڵ و دەستدرتێژی بەردەوامی بەھێز بۆسەر لاواز. لەم ڕوانگەیەوە داوا له‌ ڕای گشتیی جیهانیی و ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا و ئیداره‌ی سیاسیی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ لە خەمی ڕێگریکردن بن له‌ سیاسه‌تی عه‌سكه‌رتاییانه‌ی ئه‌ردۆگاندا و نەھێڵن خەونە سوڵتانییه‌كانی ئەم سه‌رۆكه‌ ئەوتۆریتێرە بچێتەسەر و ببێته‌ دێوه‌زمەیەکی تازە‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌. “
ناوەکان:
١ - مەریوان وریا قانع مامۆستای زانکۆ
٢ - ئاراس فەتاح نوسەر
٣ - مەسعود عەبدولخالق توێژەر
٤ - رێبین ئەحمەد ھەردی نوسەر
٥ - جمال حسێن توێژەر 
٦ - ئاسۆس ھەردی رۆژنامەنووس 
٧ - ھیوا قادر شاعیر
٨ - ھیوا فایەق شانۆکار
٩ - خالید سلێمان رۆژنامەنووس
١٠ - چۆمان ھەردی مامۆستای زانکۆ
١١ - کەمال رەئوف رۆژنامەنووس
١٢ - ئارام سەعید نوسەر
١٣ - کاوە محەمەد پەرلەمانتار
١٤ - سەلاح رەشید وەزیری خانەنشین
١٥ - عەبدولقادر سەعید نوسەرو شاعیر
١٦ - ئیسماعیل قادر بازرگان
١٧ - هاوژین عەلی نوسەر
١٨ - کاوە شیخ عەبدوڵا رۆژنامەنووس
١٩ - هیوا رەزا رۆژنامەنووس
٢٠ - وریا غەریب سینەماکار
٢١- ڕابەر ڕەشید رۆژنامەنووس 
٢٢ - لە تیف فاتیح نوسەر 
٢٣ - دانا عەسکەر رۆژنامەنووس
٢٤ - بورهان حاجی سلێمان نوسەر
٢٥ - مەلا فەرمان نوسەر 
٢٦ - ئەحمەد عەزیز نوسەر
٢٧ - دیاری محەمەد رۆژنامەنووس
٢٨ - هێرش بەرزنجی رۆژنامەنووس
٢٩ - زانکۆ ئەحمەد رۆژنامەنووس
٣٠ - ئاسۆ جەبار رۆژنامەنووس
٣١ - یەحیا بەرزنجی رۆژنامەنووس
٣٢ - بەڵین ساڵح رۆژنامەنووس
٣٣ - موفەق خالید مامۆستای زانکۆ
٣٤ - حیلمی رەسوڵ مامۆستای زانکۆ
٣٥ - خدر عەلی مامۆستا
٣٦ - لوقمان حاجی قادر وەرگێر
٣٧ - ئاکۆ عەبدوڵا نوسەر
٣٨ - محەمەد ئەمین عەلی مامۆستای زانکۆ
٣٩ - قادر محەمەد مامۆستای زانکۆ
٤٠ - بەکر شێخ سەلام پارێزەر
٤١ - ئارام هادی رۆژنامەنووس
٤٢ - دڵشاد بابان مامۆستا
٤٣ - نەوزاد ساڵح میدیاکار
٤٤ - مەحمود البستانی شاعیر
٤٥ - خالید رەشید دەرهێنەر
٤٦ - جەواد فەیزوڵا سەرۆکی شارەوانی
٤٧ - کەنعان حاتەم شاعیر
٤٨ - بێوار عیماد ئەندازیار
٤٩ - جەمیل محەمەد مامۆستا
٥٠ - سمکۆ حسێن فەرمانبەر
٥١ - خەیرەدین خالید ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا
٥٢ - خەلیل رەشید نوسەر
٥٣ - عیماد عەلی نوسەر
٥٤ - ئەیاد عەلی رۆژنامەنووس
٥٥ - محەمەد رەئوف رۆژنامەنووس
٥٦ - چیا عەباس نوسەر
٥٧ - نیاز عەبدوڵا رۆنامەنووس
٥٨ - هەندرێن شێخ راغب رۆژنامەنووس
٥٩ - هەڤاڵ عەبدوڵا مافپەروەر
٦٠ - گۆران جەلال پارێزەر
٦١ - بێکەس قادر پارێزەر
٦٢ - نیشتمان کەمال چالاکی مەدەنی
٦٣ - رێباز مستفا نووسەر و وەرگێر
٦٤ - ئاکۆ ئاکۆیی نووسەرو شاعیر
٦٥ - هیوا سەید سەلیم رۆژنامەنووس
٦٦ - ئاورنگ محەمەد پزیشک
٦٧ - بێستون ژالەیی چالاکی مەدەنی
٦٨ - عەبدوڵا مەلا نوری پەرلەمانتاری پێشوو
٦٩ - کەنێر عەبدوڵا نوسەر
٧٠ - رەحمان غەریب رۆژنامەنووس
٧١ - بەرزان حەمەخورشید نوسەر
٧٢ - شوان حەمە رۆژنامەنووس
٧٣ - کەمال محەمەد نوسەر
٧٤ - ئەکرەم خالید عەبدولکەریم فەرمانبەر
٧٥ - شیرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری پێشوو
٧٦ - بروا رەسوڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ
٧٧ - خالید قادر محەمەد چالاکوان
٧٨ - شوان محەمەد رۆژنامەنووس
٧٩ - بەهمەن ئەحمەد تۆفیق مامۆستای زانکۆ
٨٠ - رەعد رەفعەت مامۆستای زانکۆ
٨١ - فەرمان رەشاد رۆژنامەنووس
٨٢ - سەهل سابیر پزیشک
٨٣ - رزگار عەلی چالاکوان
٨٤ - کامەران خدر چالاکوان
٨٥ - پەریون عەزیز چالاکوان
٨٦ - مەجید ساڵح نوسەر
٨٧ - ستران عەبدوڵا رۆژنامەنووس
٨٨ - سەنگەر رەسوڵ توێژەر
٨٩ - هەنگاو هاشم رۆژنامەنووس
٩٠ - باری ساڵح چالاکوان
٩١ - سامان رەشاد رۆژنامەنووس
٩٢ - ئاری ئازاد چالاکوان 
٩٣ - شوان هەرکی رۆژنامەنووس 
٩٤ - دڵێر محەمەد تاهیر شانۆکار
٩٥ - دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووس
٩٦ - ئازاد عوسمان رۆژنامەنووس
٩٧ - عومەر عەبدولکەریم رۆژنامەنووس
٩٨ - ئاراز محەمەد رۆژنامەنووس
٩٩ - بەمۆ شێخانی رۆژنامەنووس
١٠٠ - بێستون باجەلان رۆژنامەنووس
١٠١ - ئاری عوسمان پارێزەر
١٠٢ - شاخەوان عەبدوڵا مامۆستای زانکۆ
١٠٣ - خەبات رەشید مافپەروەر
١٠٤ - رۆفان سەروەت چالاکوان
١٠٥ - زانیار جەوهەر رۆژنامەنووس
١٠٦ - سۆران عەلی چالاکوان
١٠٧ - کامەران مەنتك مامۆستای زانكۆ
١٠٨ - محەمەد کیانی پزیشک 
١٠٩ - سەردار محەمەد رۆژنامەنووس
١١٠ - سەرهەنگ فەرەج پەرلەمانتاری پێشوو

١١١ - بەکر حەمە سدیق مامۆستای زانکۆ

1206 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations