کۆچبەرانی چەند وڵاتێک لە ئیتاڵیا دیپۆرت دەکرێنەوە

08.10.2019

لڤین:

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، سیانزە وڵاتمان دیاریكردوە كە كۆچبەرەكانیان بگەڕێنینەوەو لە ماوەی چوار مانگدا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ناردنەوەی كۆچبەرانی وڵاتەكەیان لە ماوەی چوارمانگدا، كۆبوونەوەیەكیان رێكخست و پلانانەكانیان بۆ وەدەرنانی ئەو كۆچبەرانەی كە لەوڵاتەكەیان مافی مانەوەیان پێنەدراوە، خستەڕوو.

سەبارەت بەو پلانە نوێی ئیتاڵیا لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەڕۆمای پایتەخت راگەیاندوە" سیانزە وڵاتمان دیاریكردوە كە كۆچبەرەكانیان بگەڕێنینەوەو هەر ئەمڕۆ بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتەوە واژۆكراوە، ئەوەش بە ئامادەبونی وەزیری داد (ئەلفۆنسۆ بانفید) و (جۆسپی كانتی) سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیاو (لوسیانا لامۆرجیس)ی وەزیری ناوخۆ".

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا باسی لەوەشكردوە" یەكەم هەنگاو بریتیە لەدڵنیابونمان لەسەلامەتی كۆچبەرەكان لەوڵاتەكانی خۆیاندا، بەتەنیا ئەو كۆچبەرانە مافی مانەوەیان پێدەدرێت كە لەوڵاتەكەی خۆیان كێشەی سیاسیان هەیە".

وەزیری ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوەشكردوە" راستە بڕیارەكە واژۆ كراوە، بەڵام بەر لەجێبەجێكردنی چاوێك بەو لیستەدا دەخشێنینەوە".

لە درێژەی لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکەیدا ئاشکرای کردوە" كۆچبەری ئەو وڵاتانە كە ئیتاڵیا بەنیازە بیانگەڕێنێتەوە بریتین لە ( جەزائیر، مەغریب، تونس، ئەلبانیا، بۆسنە ، هێرزیگۆڤین، كۆسۆڤۆ، سڕبیا، ئۆكرانیا، غانا، سەنیگال، كەیپ ڤێردی سەر بە پرتوگال )".

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەشداوە" هەركۆچبەرێك لەسەر دەستورە جیهانیەكان وڵاتەكەیان بەجێ هێشتوە دەگەڕێنرێنەوە وڵاتەكانی خۆیان و داكۆكی لەوەشكردوە كە هەتا ئیستا مافی كۆچبەر لەوڵاتەكەیان پارێزراوە".

952 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations