تەکسی شارەكان جیا دەكرێنەوە

08.10.2019

لڤین: 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری لە بارەی گۆڕینی رەنگ و لۆگۆی تەكسیی و شێوازی ئیشكردنیان دەركرد.رەنگی تەكسی لە ناو شاری هەولێر سور دەبێت هاوكات، رەنگی تەكسی ناوشاری سلێمانی شین و لە ناو شاری دهۆكیش ڕەش دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، رەنگی تەكسی نێوان شارەكان قاوەی دەبێت، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتەكە رەنگی تەكسییەكان ناگۆردرێن بەڵكو رەنگی لەزگەكان بەپێی شار و ناو شار و دەرەوەی شار جیاوازدەبن.

وەزارەتەكە ئەەشی رونكردووەتەوە لەزگە و لۆگۆی تایبەت بە شارەكان لە تەكسییەكان دەدرێت و چیدی تەكسی ناوشار ناتوانێت لە دەرەوەی شارەكان كاربكات و بە پێچەوانەشەوە هەر راستە.

283 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations