ئەمڕۆ ناوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەندرێت

08.10.2019

لڤین:
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠ ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیندرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بانگهێشتی کەناڵەکانى ڕاگەیاندن (بینراو - بیستراو- نوسراو) دەکەین بۆ ئامادەبون لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەمەبەستى ڕوماڵى کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى.

داوا لە راگەیاندنەکانیش دەکات کاتژمێر ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى – هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس ئامادەبن.


218 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations