هیلاری كلنتن: ئەم بریارەی ترەمپ ناپاكییەكی قێزەونە بەرامبەر بە كورد
لڤین:
ركابەری سەرۆكی ئێستای ئەمریكا لە حزبی دیموكراتەكان رەخنەی لە بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی دەگرێت و بە ناپاكیەكی قێزەونی لە قەڵەم دەدات.
هیلاری كلینتن، ڕكابەری دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لەبارەی هەڵویستی ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا هەڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد.
ناوبراو لە تویتێكیدا رایگەیان "بەرونی بیڵێین؛ سەرۆك (ترەمپ) پاڵپشتی سەركردە ستەمكارەكانی توركیا و ڕووسیا دەكات بەرامبەر بە هاوپەیمانە بەوەفاكانی ئەمریكا و بەرژەوەندییە تایبەتەكانی وڵاتەكەمان".
هیلاری ئەوەشی وتووە كە "ئەم بریارەی ناپاكییەكی قێزەونە بەرامبەر بە كورد و سوێندی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا".
1064 جار بینراوە