عێراق؛دوای چەند رۆژێک لەراگرتنیان هێڵەکانی ئینتەرنێت کەوتنەوەکار

08.10.2019

لڤین:
دوای راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەەی چەند رۆژێک لە شارەکانی عێراق شەوی رابردوو هێڵەکانی ئینتەرنێت کەوتنەوە کار.

راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە عێراق كاریگەری كردووە لەسەر خزمەتكردنی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرتاسەری عێراق، بە تایبەت لە فەرمانگەکانی پاسپۆرت ، چونكە ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەی دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت دەكەن، ناتوانن ببن بە خاوەنی فایل و فۆرمی ئەلكترۆنی، بۆ رایكردنی و جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان.

لە چەند رۆژی رابردودا خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە زۆرێک لە شارەکانی  عێراق ئەنجامدرا و هاوڵاتیان داوای دامەزراندن و خزمەرگوزارییەکان و دابینکردنی گەلی کاریان دەکرد و بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتیش برینداربوون و دواتریش ئەنجومەنی وەزیرانی عێرق جەند بڕیارێکی دەرکرد

99 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations