دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستپێدەکات

08.10.2019

لڤین:
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران دەستپێدەکات و سەرەتاش مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران دەستپێدەکات و هاوکات سبەینێ چوارشەممە مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاریدا هەموو سی رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات، بەڵام لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم کابینەیەوە تا ئێستا هیچ مانگێک مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەشنەکراوە و بەردەوام دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە ٣١٧ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٤٥٢ ملیار دیناری  حکومەتی عێراق کە لە بووجەی ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ مووچەی فەرمانبەران دابینکراوە، جگە لە مووچەی پێشمەرگە کە مانگانە بە ٦٨ ملیار دینار دیاریکراوە.

706 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations