د.بەرهەم ساڵح پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی روسیا دەكات

07.10.2019

لڤین:

نووسینگەی سەرۆك كۆمار رایگەیاندوە، سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی روسیا جەخت لە ئاساییكردنەوەی گرژییەكان دەكەنەوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ ( دوو شەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ )، د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی روسیا و شاندێکی یاوەری. 

سەبارەت بە دیدارەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆك كۆمار رایگەیاند" دیدارەكەدا رێگەچارەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان و پێویستی کارکردن و هەماهەنگی هاوبەش گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست بکات".

لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک کۆمار هاتووە" هاوکات گرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئارامی عێراق لەو ئاستەنگانەی کە ئێستا رووبەڕووی دەبێتەوە، دووپاتكرایەوە".

لە کۆتیدا ئاماژە بەوە کراوە" هەر لەو دیدارەدا دوایین پێشهاتی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی خرایە ڕوو جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی ئاسایی کردنەوەی گرژییەکان لە پێناو کۆتایی هێنان بەو قەیرانانەی کە ناوچەکە گیرۆدەی بووە".

231 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations