دۆناڵد تره‌مپ هۆشداری دەداتە تورکیا

07.10.2019

لڤین:

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر توركیا لە سنور دەربچێت ئابورییەكەی وێران دەكەم.

پاش ئەوەی لە راگەیاندراوێكدا، كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، توركیا بەم نزیکانە دەست بە ئۆپەراسیۆنی ماوە درێژی خۆی دەكات لە باكوری سوریا، بەڵام ئەمریكا  پشتیوانی لەو ئۆپەراسیۆنە ناكات و لەناوچەكە دەكشێتەوە.
هەروەها کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشدا" ئەمریكا دوای شكستپێھێنانی داعش ئەرکەکەی کۆتایی هاتووەو لە باكوری سووریا  دەکشێتەوە".

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لێکدانەوەی وای بۆ دەکرێت ناوچەکە ڕووبەڕووی ناسەقامگیری ببێتەوە بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ دەرکردنی هیزە کوردیەکانی سوریا لە نزیک وڵاتەیەکەی، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا هۆشداری دایە ئەو وڵاتەو ڕایگەیاند"دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌گه‌ر توركیا كارێك بكات. کە لە سنوور دەربچێت، ئەوا ئابوورییەکەی وێراندەکەم ( کە پێشتریش کردوومە )".

 

5269 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations