وادەی دابەشکردنی موچە ئاشکرا کرا

07.10.2019

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندوە، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ( ٧ ) ی فەرمانبەران دەکرێت.

هەرچەندە بڕیار بوو لە سەرەتای ئەم هەفتەوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ( ٧ ی ٢٠١٩ ) ی فەرمانبەران بکرێت، بەڵام سەرباری چەند ڕۆژێک لە دواکەوتنی لە کاتی دابەشکردنی مووچە وەک مانگەکانی پێشوو چەند ڕۆژێک دابەشکردنی مووچە دوا کەوت.

سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە بەهجەت سپینداری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری پارتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندوە" سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەران دەکرێت".

ڕوونیشی کردەوە" پەیوەندی بە بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە کردووە و ئەو پێی ڕاگەیاندووە کە سبەی سێشەممە ( ٨ی ١٠ی ٢٠١٩ )، دەست بە دابەشکردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دەکرێت".

لە بەشێکی تری ووتەکانیدا ئاشکرای کردوە" هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی یەکەکانی ( ٧٠ و ٨٠ ) ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

 بە پێی زانیاریەکانی دەست ( لڤین ) کەوتووە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتو ( ١٣ / ١٠ / ٢٠١٩ ) مووچەی وەزارەتەکانی تر دەستپێدەکات، کە بەپێی مانگەکانی پێشو بێت هەریەک لە وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی لە پێشینەی وەزارەتەکان دەبن.

2484 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations