برێت مەکگۆرک لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوا رونکردنەوە دەدات

07.10.2019

لڤین:
نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، ترەمپ هاوپەیمانەکان بۆ دوژمنەکانی بەجێدەهێڵێت و هەندێک بڕیار دەدات بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی هەبێت.

برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتێکی بیانی دیاریەکی پێشکەش بە روسیا، ئێران و داعش کردوە وهێزەکانی دەنێرێت بۆ سەر رێگای مەرگ، بەبێ ئەوەی پاڵپشتیان بکات".

دوای په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كانی سه‌ر سنوری رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیان به‌ كشانه‌وه‌ كردووه‌ بۆ سنوره‌كانی دواوه‌..

8466 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations