خامنه‌یی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هاته‌ ده‌نگ

07.10.2019

 لڤین: 
دوای تێپه‌ڕ كردنی 6 رۆژ له‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی عێراق و رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران هاته‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند، ئەوەی رویدا پیلان و گه‌له‌كۆمه‌ی دوژمنه‌ بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی گه‌لی عێراق و ئێران.


علی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئێران، له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێران جه‌سته‌ و دڵ و ڕۆحیان به‌ په‌تی ئیمان و خۆشه‌ویستی حسینی كوڕی علیه‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستیه‌ به‌هێز تر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ دوژمنان هه‌وڵیاندا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ تێكبده‌ن به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان شكستی هێنا و هیچ كاریگه‌ری نابێت.

ناوبراو باسی ئه‌وەشی كرد، كه‌ ئه‌وه‌ی رویدا پیلانی دوژمنانه‌ بۆ تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان گه‌لی ئێران و عێراق و توانیمان كاریگه‌ریه‌كانی دوور بخه‌ینه‌وه‌. 

1351 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations