هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سنوره‌كانی سوریا و توركیا ده‌كشێنه‌وه‌

07.10.2019

لڤین: 

دوای په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كانی سه‌ر سنوری رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیان به‌ كشانه‌وه‌ كردووه‌ بۆ سنوره‌كانی دواوه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌كانی توركیا ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ خاڵه‌كانی خۆیان له‌ شارۆچكه‌ی گرێ سپی و سه‌رێ كانی ده‌كشێنه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی هاوارنیوز، بڵاوی كرده‌وه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ خاڵه‌كانی خۆیان له‌ ناوچه‌ی سه‌رێ كانی سه‌ر به‌ كانتۆنی حه‌سه‌كه‌ی سه‌ر به‌ هه‌رێمی جزیره‌ و گرێ سپی له‌ هه‌رێمی فورات ده‌ستیان به‌ پاشه‌كشه‌ كردووه‌. 

829 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations