رێواس فایەق خەرجییەکانی سەردانی شاندی پەرلەمانتارانی راگرت

07.10.2019

لڤین:
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانى په‌رله‌مان و هه‌موو جۆره‌ شاندكردنێكى په‌رله‌مانى راگرت، جگە لەوانەی کە پێشتر بڕیاریان لێدراوە.

به‌پێى نوسراوێكى په‌رله‌مانى كوردستان کە واژۆی رێواس فایەق،سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە و كه‌ له‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، ده‌رچووه‌، بڕیاردراوە به‌ راگرتنى سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌نها بۆ پێداویستییه‌ گرنگه‌كان نه‌بێت.

لە نوسراوەکەدا هاتوە، هە جۆرە  هه‌موو جۆره‌كانى شاندكردنى په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان راده‌گیرێت بۆ دەرەوەی وڵات تاوه‌كو پێداچوونه‌ به‌ شێواز و مه‌رجه‌كانى شاندكردن ئه‌نجامده‌درێت، مەگەر ئەوانەی کە پێشتر بڕیاریان بۆ دەرکراوە.

1005 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations