ھەسەدە: دەستپێکردنی شەڕ لە لایەن تورکیاوە رێگا خۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

07.10.2019

لڤین:

ھێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند، دەستپێکردنی شەڕ لە لایەن تورکیاوە رێگا خۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکە و واشدەکات گەلی سوریا لە ژێر دەستی گروپە چەکدارەکاندا بژین.

لە راگەیاندراوێكدا ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بڵاویکردوەتەوە، شەڕی باكووری سووریا میكانزمی ئاسایش دەكاتە میكانزمی مردن و میللەت دەربەدەر دەكات و دەرگا بۆ شەرێكی درێژخایەن دەكاتەوە.

دەشڵێت: بەهۆی پابەند بوونی ئەوان بە رێکەوتنی میکانیزمی ئارام و کشاندنەوەی هیزەکانیان لەو ناوچانە و لە ناوبردنی سەرجەم سەنگەر و بارەگاکانیان، هێزەکەیان کەوتوەتوە مەترسییەوە. 

لەو راگەیەندراوەدا ھەسەدە دەشڵێت، دەستپێکردنی شەڕ لە لایەن تورکیاوە رێگاکەیە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکە و واشدەکات گەلی سوریا لە ژێر دەستی گروپە چەکدارەکاندا بژین.

360 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations