بڕێكی زۆر جگه‌ر لە سلێمانی دەستی بەسەردا ‌گیرا‌

07.10.2019

لڤین:
لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 121 پارچه‌ جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌  وڵاتی ئێرانه‌وه‌ به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی، هاورده‌ كراوه‌.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 121 پارچه‌ جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌ كه خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی، هاورده‌ی كردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی رێنماییه‌كانی‌ ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جگه‌ری به‌ستوو یه‌كجار خاوبووه‌وه‌ نابێت بۆ دووباره به‌ستنه‌وه‌ی‌ بخرێته‌وه‌ ناوبه‌فرگر، چونكه‌ به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات وده‌بێت به‌ ناوه‌ندێك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی میكرۆب و زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه‌ هاورده‌كردنی جگه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره به‌ستووه‌‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه،‌ راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرنه‌‌به‌ر.





144 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations