ڕێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکارانى پۆلی ١٢ی پەسەندکران

06.10.2019

لڤین:
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەمەودوا و لەڕێگەی پلانەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆراوە دەتوانین دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانی زانکۆکان لە ناوخۆ دەڕەخسێنین بۆ ئەوەی بتوانن کاتەکانتان بەکار بهێنن بۆ گەشەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمییان، دەشڵێت" لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەندرێت".

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە شاری سلێمانی کۆبوەوە لە کۆبوونەوەکەشدا، گفتوگۆکرا لەسەر بڕگە و مادەکانى پەیوەست بە پوختەى ڕێنماییەکانى ماستەرو دکتۆرا لەوانە (مه‌رجی تێكرای نمره‌ (معدل)، مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی، مه‌رجی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی، مه‌رجی ته‌مه‌ن، مه‌رج و پێداویستی كردنه‌وه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا له‌ زانكۆكان، پێشكه‌شكاری ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێداویستیه‌ زانستیه‌كانی خوێندن، پلان و ژماره‌ی كورسیه‌كان ... هتد ) تاوتوێکران، دواتریش ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنماییەکانى ماستەرو دکتۆراى پەسەندکرد.

وەزارەتی خویندنی باڵا راشیگەیاندوە، لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکارانی قۆناغى ١٢ی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) پەسەندکرا، وابڕیاریشە لە داهاتویەکى نزیکدا ئەنجامى وەرگرتن ڕابگەیەنرێت.

793 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations