بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و ١٤ی دیکەش برینداربوون

06.10.2019

لڤین:
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی خوێندکاران لەسەر رێگای دوکان- پیرەمەگرون خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و 14 خوێندکاری دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوجۆی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 6/10/2019 له‌سه‌ر رێگای دوكان - پیره‌مه‌گرون، پاسێكی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ ناوچه‌ی تابین وه‌رگه‌ڕا، خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و14 خوێندکاری دیکەش برینداربوون.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، پاسه‌كه‌ تایبه‌ت بووە به‌گواستنه‌وه‌ی خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان و دواتریش سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

318 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations