هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

06.10.2019

لڤین:
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لایەنەکانی بەشدار لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ دیاریکردنی پەیڕەو و دروشمەکانی لیستەکە  بۆ هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری هەولێر ئەو لایەنانەی کە بەشداری لیستی هاوپەیمانیان کردوە کۆببنەوە و دروشمەکانی لیستە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ بکەن.

لە کۆبوونەوەی پێشووی لایەنەکان لە سلێمانی، عەبدولرەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری کەرکووک، بە سەرۆکی لیستەکە هەڵبژێردرا و لۆگۆ و ناوی لیستەکەش، دەستنیشانکرا.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە (1/4/2020) بەڕێوەدەچێت و لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست بەناوی (لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی) بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەن لە سنوری ناوچە کێشە لەسەرەکان لە پارێزگاکانی (کەرکوک، موسڵ، سەڵاحەدین و دیالە).

210 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations