بەبڕی زیاتر لە 165 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێن

06.10.2019

لڤین:
لە سلێمانی به‌بڕی زیاتر له‌ 165 ملیۆن دینار دینار چه‌ند پرۆژیه‌كی كاره‌با له‌سنووری جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ یارمه‌تى ده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى لۆدى گه‌ڕه‌كه‌كان.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت: به‌پێی گرێبه‌ستێك كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شازه‌كار ئه‌نجامدراوه‌، به‌بڕی زیاتر له‌ 165 ملیۆن دینار دینار چه‌ند پرۆژیه‌كی كاره‌با له‌سنووری شاری سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ یارمه‌تى ده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى لۆدى گه‌ڕه‌كه‌كان ماوەی 50 رۆژیش بۆ تەواوبوونی دیاریکراوە.

 پرۆژه‌كانیش بریتین له‌:

-دانانی 2 محاویله‌ی 400 كی ڤی ئه‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 29 +30 فیده‌رى 108+101 راپه‌ڕین.

-دانانی دوو محاویله‌ی 400 كی ڤی ئه‌ی بۆ مساعدی هه‌ردوو محاویله‌ی 10+ 16فیده‌ره‌ 102 بۆ گه‌ڕه‌كی زانكۆ.

- دانانی محاویله‌ بۆ گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فیده‌رى 190.
- چاكسازی محاویله‌ی 8 فیده‌رى 144 له‌گه‌ره‌كی شه‌هیدانی سه‌رچنار.
-دانانی محاویله‌ی 250 كه‌ی ڤی ئه‌ی له‌نزیك خوێندنگه‌ی كه‌نده‌كه‌وه‌ی ده‌واجن فیده‌رى 281 نیشتمان.
-دانانی دوو محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 28 له‌سه‌ر فیده‌ری 154 له‌شێخان وێستگه‌ی زه‌رگه‌ته‌.
-دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 11 له‌حاجی ئاوا فیده‌ری 179.
-دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 11 فیده‌ری 171 له‌گه‌ره‌كی خه‌بات.
-دانانی محاویله‌ و عه‌مود بۆ 55 ماڵ له‌گوندی خه‌لیفاوا له‌سلێمانی.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ بریتیه‌ له‌ (165.481.000) سه‌د شه‌ست پێنج ملیۆن دینار و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (شازه‌كار) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی په‌نجا رۆژدا ته‌واو بێت.

296 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations