محەمەد سەڵاح توشی پێكان بوو

06.10.2019

لڤین: 
ئەستێرە میسریەكەی یانەی لیڤەرپوڵ لە خولەكەكانی كۆتایی یاریەكەیان بەرامبەر لیستەر سیتی توشی پێكان بوو. 

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری یانیە لیڤەرپوڵ، لە یاری یانەكەی بەرامبەر لیستەر سیتی لە هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا توشی پێكان هات.

هەرچەندە یانەكەی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكە بەرێتەوە بەڵام سەڵاح لە خولەكەكانی كۆتایی یارییەكەدا بەهۆی بەركەوتنێكی توند لەگەڵ حەمزە چودری یاریزانی لیستەر سیتی، توشی ئازار بوو لە جومگەی پاژنەی پێیدا، هەرچەندە هەوڵیدا بەردەوامبێت، بەڵام دواتر بەناچاری یاریگای بەجێهێشت.

تا ئێٍستا ماوەی دوور كەوتنەوەكەی دیاری نەكراوە بەڵام ئەگەری زۆر هەیە بۆ دورخستنەوەی ئەو یاریزانەی لیڤەرپوڵ. 

568 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations