بەغدا؛ هێرشکرایە سەر چەند کەناڵێکی راگەیاندن و پەخشەکانیان راگیرا

06.10.2019

لڤین:
هێزە چەکدارەکان هێرشیان کردوەتە سەر نوسینگەی 8 کەناڵی عێراقی و عەرەبی و ئەشکەنجەی کارمەندانی کەناڵی عەرەبییەیان داوە و کارمەندێکیان بە سەختی بریندارکردوە و تۆمەتباریان کردوون بەوەی هانی خۆپیشاندان دەدەن و پەخشی کەناڵەکانیان راگرتوە".

کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردوەتەوە" چەند ئەندازیارێکى تەکنیکى شەوى رابردوو لە کاتى هێرشکردنە سەر کەناڵى ئێن ئاڕ تى عەرەبى لەگەڵ چەکدارەکاندا فریکوێنسەکانى پەخشى کەناڵەکەیان راگرتووە و کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیان شکاندووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە، لەگەڵ دزینى پارە و موبایلى کارمەندەکان".

لە بەرامبەریشدا کۆمەڵەى بەرگرى لە ئازادى رۆژنامەنوسانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەى راگرتنى پەخشی ئەو کەناڵانە دەکات و دەڵێت"ژمارەیەک چەکدار کە زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێلیان پێبووە هەڵیانکوتاوەتە سەر کەناڵى دیجلە لە بەغداد و دواتر ئاگریان تێبەرداوە".

کۆمەڵەکە دەشڵێت" بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە بە موشەک هێرشکراوەتە سەر کەناڵى فورات لە شەقامى ئەسفەر لە ناوچەى کەرادەى بەغداد کە سەر بە رەوتى حیکمەى عەمار حەکیمە و زیانەکانیش نەزانراون".

ماوەی پێنج رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە چەند شارێکی عێراق بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و هەلی کار بەردەوامە و بە پێی ئامارەکانیش زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی کوژراون و نزیکەی چوار هەزار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

550 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations