نەتەوەیەکگرتوەکان داوای راگرتنی توندوتیژییەکانی عێراق دەکات

06.10.2019

لڤین:

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق  داوای دەستبەجێ وەستاندنی توندوتیژییەکان دەکات و دەڵێت" دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسن لەو توندوتیژیانە و کۆتایی پێبهێندرێت".

جینین هینیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوی عێراق  لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت" هەست بە خەمێکی قوڵ دەکەین لە کەوتنەوەی قوربانی، بەپێی راپۆرتەکان، لە میانی پێنج رۆژی رابردودا ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون،هەرچۆنێک بێت دەبێت ئەمە بوەستێنرێت و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت بەرپرسن لەو کردەوە توندوتیژیانە".

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە بەغداو ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراق بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دۆزینەوەی هەلی کار بەردەوامە و تا ئێستاش زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی برینداربوون.

112 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations