دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستپێدەکات

06.10.2019

لڤین:
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران دەستپێبکات و ئەمرۆش موچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی (لڤین) ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و سبەی دوشەممەش مووچەی یەکەی ٧٠ و٨٠ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هاروەها رۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری  بۆ دابەشکردنی موچە پشت بە ٣١٧ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و ٤٥٢ ملیار دیناری حکومەتی بەغدا کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.

2939 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations