ئایا توركیا هێرش دەكاتە سەر ڕۆژئاوا؟

06.10.2019

لڤین: سەنگەر سەید قادر
لە دوو رۆژی رابردوودا سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەكانی بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كرودستان چڕ كردووەتەوە و باس لەوە دەكات  هێرشكردنیان بۆسەر رۆژهەڵاتی فورات لە كات و ساتدایە. 

١- دوێنێ ئەردۆگان ڕایگەیاند لە ناكاو خۆمان و فڕۆكە و تۆپەكانمان هێرش دەكەینە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، ئەم وتارەی ئەردۆگان نوێ نیە و چەند بارەیە

٢-  مستەفا بالی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند ئەگەر توركیا هێرش بكات ئەوا جەنگەكەمان دەكەین بە جەنگێكی گشتگیر و دەیبەینە قوڵای خاكی توركیا

٣-  توركیا ئەگەر هێرش بكات لە سنوری ٣٠ بۆ ٥٠ كیلۆمەتر داگیردەكات بە درێژای ٤٦٣ كیلۆمەتری سنوری ڕۆژئاوایكوردستان و توركیا

٤- ڕۆژهەڵاتی فورات و عەفرین زۆر جیاوازن چونكە عەفرین خۆی ئازاد كراوبوو نەك ئەمەریكا و هێزەكانی سوریای دیموكرات و جوگرافیایەكی داخراوی هەبوو كە قورس بوو لە ڕووی سەربازیەوە  بتوانرێت بپارێزرێت

٥- ئەمەریكا بە توركیای ڕاگەیاندووە كە ئەگەر هێرش بكەی دەتوانی بیكەی چونكە ئەمەریكا تەنها دەتوانێت سنوری ناوچەی ئارام ٣-٥ كیلۆمەتر بێت ( بەكوردی پێی وتوە ئەوە عەرز و ئەوە گەز)

٦- لە گەری هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا  ئەمەریكا هیچ سزایەكی ئابوری بەسەر توركیادا ناسەپێنێت و سزاكان بەجۆرێكی تر دەبێت

٧- ئەم هەڵوێستەی  ئەمەریكا داوێكە بۆ ئەردۆگان و  تەنها قاچ بخاتە داوەكەوە ئەردۆگان كۆتای هاتووە و بە فشاری ناوخۆی یان دەرەكی 

٨- ئەردۆگان  هێرش كردن وەك فشار بەكاردێنێت بەڵام دوای وەڵامەكەی ئەمەریكا ئەم كارتە سوتا و نرخی نەما، بۆیە ئەگەر هێرش بە پێوەری عەقڵی لاوازە( بەڵام ئەگەر هێرش بكات بێ عەقڵیە و باجی بێ عەقڵیش ئەوەیە بەسەر سەدامدا هات)

٩- ئەردۆگان لە ژێر فشاری ناوخۆی بۆ كپكردنی ناڕەزای و كێشەكانی ناوخۆ ڕەنگە ئەردۆگان هێرش بە چارەسەر و خۆڕزگاركردن بزانێت

١٠- سیناریۆكانی هێرشە بەو شێوەیە دەبێت كە توركیا هێرشی سنوردار بكات و میلیشیا چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بەكار بهێنێت وەك ئامادەكاریش دوێنی سوپای نیشتیمانی سوریا و سوپای بەرەی ڕزگای سوریا یەكیان. گرت كەلە ٧ فرقە و٨٠ هەزار سەرباز پێكهاتوون، ڕوسیاش پێشوازی لەو یەكگرتنەكرد

١١- بەڵام هەر هێرشێك بۆسەر ڕۆژئاوا بیانو دەدات بە هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە توركیا لە هەر جێگایەك بێت بكەنە ئامانج و پاراستنی سنوری ٤٦٣ كیلۆمەتر بۆماوەیەكی درێژ قورسە بۆ توركیا

١٢-دۆخە ناوچەی و جیهانیەكەش ڕێگە خۆشكەر نیە بۆ هێرشێكی لەو شێوەیە و چونكە وڵاتانی جیهان لە بە چەند كێشەیەكی گەورەوە خەریكن. و نایانەوێت جەنگ دروست بێت

 ١٣- قوڵای خاكی ڕۆژئاوای كوردستان. نزیكە ببێت بە بەشێك لەستراتیژی ئەمەریكا و بەهیچ شێوەیەك ئامادەنیە نیە دەستبەرداری بێت، بەڵام ناوچە سنوریەكان. ئەمەریكا وەك داوێك بۆ توركیا بەكاری دێنێت

١٤- هەر بۆیە بەپێی شیكاری زانستی كە بنەماكەی عەقڵە توركیا هێرش ناكات، بەڵام بڕیاردانی نا عەقڵانی لە سیاسیەكان بە تایبەت ئەردۆگان كەلە ژێر فشارێكی ناوخۆیدا ئەگەرێكی كراوەیە بەڵام ناعەقڵانیە

2059 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations