هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

06.10.2019

لڤین:

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە ئەمڕۆ ترافیک لایتی چوار ڕیانی عەینکاوە دادەخرێت.

فازل حاجی، ویەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێرانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە ئەمڕۆ كاتژمێر 11:00 ترافیك لایتی چوار ریانی عەینكاوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری به‌دوو دیو داده‌خرێتت و دەکرێت بە دوو ڕیان بە پێێ ئەو نەخشەیەی دیاریکراوە بەشێوەی تێست".

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشکردوە" ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌وا داخستنه‌كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری داده‌خرێت بۆیه‌ داوا له‌شوفێران وهاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا پابه‌ندی داخستنه‌كه‌ بن وله‌و شوێنانه‌  پێچ بكه‌نه‌وه‌ كه‌دیاری ده‌كرێن".

760 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations