بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەربچێت كێشە بۆ میسی دروست دەبێت

05.10.2019

لڤین: 
ئەگەر بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەربچێت ئەوا كێشە بۆ هەندێك ئەستێرەی تۆپی پێ دروست دەبێت و ناتوانن بچنە ئەو وڵاتەوە میسی لە نێو ئەو یاریزانانەدایە. 

ئاندرۆ ئۆزبۆرن، پارێزەری بەریتانی، لە لێدوانێكیدا لەبارەی دەرچونی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا و كێشەی ئەستێرەكانی تۆپی پێ وتی:  خاڵێكی تایبەت بە یارییەكانی تۆپی پێی ئەوروپا هەیە، ئەگەر تۆ هاوڵاتی یەكێتی ئەوروپا بی و تۆمارێكی خاوێن لە تاوان و بەدواداچوونی یاساییت هەبێت، دەتوانی گەشتی بەریتانیا بكەی".

ئەو پارێزەرە رونیشی كردەوە  "ئەگەر تۆ هاوڵاتی یەكێتی ئەوروپا نەبی و سزای بەندكردنت لەسەربێت، یاخود سزای دارایی درا بیت یانو سزاكەت دواخرابێت، ناتوانی گەشتی بەریتانیا بكەی".

ناوبراو رونیشیكردەوە "زۆر یاریزانی بەناوبانگ هەن، كێشەی باجیان هەیە، پێشتر كێشەی گەشتیان بۆ بەریتانیا نەبوو، چونكە بە پاسپۆرتی خۆیان دەیانتوانی لەنێو یەكێتی ئەوروپادا گەشت بكەن، بەڵام لەدوای برێكزێت ناتوانن بێنە نێو خاكی بەریتانیا، ئەگەر كێشەیان لەگەڵ یاسا هەبێت".

پارێزەرەكە هۆشداری لەوە داوە كە چونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كێشە بۆ هەندێك یاریزان دروست دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، ئەو رونیشیكردەوە پێ دەچێت میسی یەكێك لەو یاریزانانە بێت. 

1567 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations