نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی حکومەتی عێراق دەکات

04.10.2019

لڤین: 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە پەیامێكی لە بارەی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە بڵاو دەكاتەوە و تیایدا داوا دەكات هەموو لایەك دان بە خۆیاندا بگرن، یاسا بپارێزن. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەو كاتەی سەرۆكی حكومەت بوو هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لەخۆپیشاندەرانی هەرێم دەكرد كە بە چەقۆ وەڵامیان دەداتەوە پەیامێكی لەبارەی خۆپیشاندەرانی عێراقەوە بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێت: بە نیگەرانییەوە لە ڕووداو و توندوتیژییەكانی ئەم چەند ڕۆژەی بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق دەڕوانین. 

ناوبراو لە پەیامێكی كورتیدا لە بارەی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە دەشڵێت: خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیانە، مافێكی دەستووریی پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ توندوتیژی و پێكدادان و نانەوەی پشێوی و دەرچوون لە یاسا بگۆڕێت و هەڕەشە لە ئاسایشی گشتی و تێكدان و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت بكات. 

بارزانی ئەوەشی وتووە: عێراق لە دۆخێكی هەستیاردایە كە پێویستی بە ئارامی و سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی هەیە، ئاڵۆزی و تێكدانی ئاسایش و دەرچوونی ڕووداوەكان لە كۆنترۆڵ، دۆخەكە خراپتر و دژوارتر دەكات، هیچ شتێك چارەسەر ناكات و هەموو گەلانی عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن. 

لە ماوەی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان كاتێك خۆپیشاندان بوو نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی حكومەت لەبەردەم میدیاكان وتی: خۆپیشاندەران بە چەقۆ هێرش بكەن بە چەقۆ هێرشیان دەكەینەوە سەر. 

613 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations