وردەكاری كوشتنی خێزانەكەی رۆژئاوای كوردستان

04.10.2019

لڤین:
ئەوخێزانەی شەوی رابردوو كوژران ئەگەری زۆرە لەلایەن گروپێكەوە كوژرابن، بەڵام پۆلیس بە شێوەیەكی فەرمی تا ئێستا هیچ رونكردنەوەیەك نادات لەو بارەیەوە. 

شەوی رابردوو لە گوندی پیرڕەشی نزیك شاری هەولێر، خێزانێكی پێنج كەسی كە وەك پەنابەر لە سوریاوە روویانكردبووە هەرێمی كوردستان كوژران، هەرچەندە لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە بەلام تا ئێستا بە فەرمی زانیاری بڵاو نەكراوەتەوە. 

ئەو خێزانەی كە كوژراون خەڵكی سوریان كوردن و خەڵكی ناوچەی دێركن و پێكهاتون لە دایك و باوك و دوو كورش و كچێك، بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی پۆلیسی هەولێر تەرمەكان لە ڕێی ئامێڕێكی رەق كوژراون.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس كە نەیویست زانیاری بدات تەنها ئەوەندی ئاشكرا كرد كە لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە و ژمارەیەك خەڵكیش دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت. 

گوندی پیرڕەش سەر بە ناحیەی كەسنەزانی پارێزگای هەولێرە و تەنها كێشەی ئەو خێزانە لەگەڵ كەسێك بووە كە خانویەكیان كڕیوە و ئەو كەسە  لەناو خێزانەكەیدا رەزامەند نەبووە بە فرۆشتنی. 

سەرچاوەكەی پۆلیس ئەوەی ئاشكرا كرد ئەوە كاری تەنها كەسێك نیە بەڵكو بە دڵنیاییەوە كاری گروپێكە بەڵام ئەوە تەنها ئەگەڕێكە و زانیاری نیە. 

10247 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations