فەلسەفەیەکی جوان و سیاسەتێکی دزێو

04.10.2019

لڤین: لە هەژماری دکتۆر کارزان محەمەد وەرگیراوە

ژنە نوسەری بەناوبانگی سویدی سەلما لاگرلۆف کە یەکەم ژنە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتبێ.. چیرۆکی نیڵزی نوسیوە..

جیلی ئاڵتونی باشیان لەیادە کە نیڵز بەهۆی ئازاردانی گیانلەبەرەوە.. بەهۆی ساحیرێکەوە بچوک دەبێتەوە و لەگەڵ کۆمەڵێک قازدا سەفەرێکی دوورودرێژی دارستان و چیاکان دەکات و بە جۆرەها گیانلەبەر و درەخت و گوڵ و گیا ئاشنا دەبێت.. کاتێک دێتەوە بۆ لای دایکوباوکی.. ساحیرەکە کە دەزانێ نیڵز ئاقڵ بووە..وەکخۆی لێدەکاتەوە..

فەلسەفەی ئەم چیرۆکە لەوەدایە کاتێ سوید زانی مناڵان حەزیان لە وانەی جیۆگرافیا و سروشت نیە.. بە هاریکاری ژاپۆن ئەم چیرۆکەیان کرد بە ئەفلام کارتۆنی مناڵان.. لە کوردستانیش کە گەورەترین گرفتمان چاندنی توندوتیژییە لای مناڵ..

بە بەرچاوی بەرپرسانی پەروەردە و ناوخۆوە پۆبجی و ریکلامی چەک لەسەر جانتا و دەفتەری مناڵان لەلایەن بازرگانی چاوچنۆک دەهێنرێتە کوردستان.. پیاوچاکێ لەو حکومەتەدا نیە تا قەدەغەی بکات؟ مەلایەک نیە حەرامی بکات؟ دووکاندارێ نیە بڵێ نایفرۆشم؟ کاتێکیش دێنە قسە دەڵێن ئەورووپا لە دین و کلتوری ئێمەوە فێر بوون! کێ دەستی دەسەڵاتدارانی ئێمەی گرتووە؟ یان سیاسەتە دزێوەکەیان ئەوەیە ئەولادی خۆیان لە ئەورووپایە و دەیانەوێ کە ئەولادی فەقیریش لە کوردستان هەمیشە ئاشقی شەر بێ تا هەمیشە بە فیکەیەکی ئەوان ئامادە بێ بۆ براکوژی؟



690 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations