پەرلەمانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆدەبێتەوە

03.10.2019

لڤین:
بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق بکات.

بە پێی زانیارییەکانی لڤین، پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەنگ لەسەر ژمارەیەک رێنمایی دەدات و داوادەکات حکومەت لە جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی هەلی کاردا بەدەم داوکاری خۆپیشاندەرانەوە بچێت.

ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندان چەند شارێکی ناوەڕاست و باشوری عیراقی گرتوەتەوە و خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاری و دامەزراندن و هەلی کار دەکەن.

170 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations