وەزارەتی پەروەردە داوای لیستی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەکات

03.10.2019

لڤین:
وەزارەتی پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگاکان دەکات لیستی ئەو مامۆستایانەیان بۆ رەوانە بکەن کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،  داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە کردوە زانیاری ورد لەسەر فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر میلاکتان کە بۆ ساڵەکانی ٢٠١٦-٢٠١٧-٢٠١٨-٢٠١٩-٢٠٢٠ شایستەی بەرزکردنەوەی موچەن بە لیستێک بۆیان ڕەوانە بکەن.

وەزارەتی پەروەردە داوشدەکات پێویستە تا ٧ی ١٠ی ٢٠١٩ لیستەکە بگاتە دەستی وەزارەتی پەروەردە.

507 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations