سلێمانی؛ رێستۆرانتی سایه‌گوڵ داخرا

03.10.2019

لڤین:
بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکان و قائیمقامی سلێمانی رێستۆرانتی سایە گوڵ دادەخات خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن وهه‌بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچی، لیژنه‌‌كانی قائیمقامیه‌ت خواردن و خواردنه‌وه‌ی سایه ‌گوڵی دوو داده‌خات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رپێچییه‌كانی سایه‌ گوڵی دوو خۆیان له‌ نه‌بوونی كارتی پشكنینی ڤایرۆس و ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كان، هه‌بوونی (24) كارمه‌ندی ژن له‌ شوێنه‌كه‌یدا، ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ كارمه‌نده‌ی ژن به‌ده‌رله‌ رێنماییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دوو كچی مناڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ كه‌له‌شوێنه‌كه‌ كاریانكردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌.
دەشڵێت، سه‌رپێچیه‌كی تری سایه‌ گوڵی دوو، پێچه‌وانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی كاری كردووه‌‌ كاتێكدا مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ریستۆرانت وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام مه‌ساج له‌شوێنه‌كه‌ بۆ میوانان و كڕیاره‌كانی شوێنه‌كه‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانه.

هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، وتیشی: سه‌رجه‌م گازینۆ و كافتریا و یانه‌ شه‌وانه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگری بكه‌ن له‌ هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ بۆ شوێنه‌كانیان و خواردن و خواردنه‌وه‌ یاخود نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

519 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations