بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە ئەمڕۆ لە بەغدا کرایە پشوو

03.10.2019

لڤین:
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بریاریدا ئەمڕۆ لە فەرمانگەکانی شارەکەدا پشوو بێت. 

ریاز عه‌زاز، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا رایگه‌یاندوە، ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بڕیاریداوه‌، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) له‌ ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى پایته‌ختدا پشووى فه‌رمیى بێت".

ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی عێراقدا بەردەوامە، بۆ داواکردنی خزمەتگوزارییەکان و چەندین کوژراو برینداری لێکەوتوەتەوە.

145 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations