فەرماندەی گشتی هەسەدە: پەنابەرەكان دەتوانن بگەڕێنەوە

03.10.2019

لڤین: 
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، رایگەیاند ئەوانەی لە سوریاوە رۆشتون و ئاوارەی هەر شوێنێك بوون ئەگەر تاوانیان ئەنجام نەدابێت دەتوانن بگەڕێنەوە ئەوانەی تاوانیان كردووە روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە. 

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، رایگەیاند: سەرۆك كۆماری تورك و سەرۆكی گشتی ئاكەپە لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا نیشانی دا دەیەوێت باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر بكات. بۆ ئەوەش پیلانەكەی ئامادەیە و ئەوەشی بە ئاشكرا بە هەموو جیهان ڕاگەیاند. 

ناوبراو لە دیدارێكیدا لەكەڵ تەلەفزیۆنی میدیا هابەر وتیشی "پەنابەران چ لە توركیا و چ لە دەڤەرێكی تر دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر خاكەكەیان. دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان. ئەو شتانەی لە چوارچێویەی میكانیزمی ئاسایشدا قبوڵمان كردووە ئەمانەن: ئەوانەی بە زۆر پەنابەر كراون، دەتوانن بگەڕێنەوە. پشتگیری لە گەڕانەوەیان دەكرێت. لێرە بە تەنها مەرجێك هەیە. ئەوانەی دەگەڕێنەوە، بەڵام لەدژی گەل تاوانیان ئەنجامدابێت، ڕووبەڕووی عەدالەت دەكرێنەوە". 

ئەو لەبارەی ناوچەی ئارامەوە وتی ئەوە "رێكەوتنێكە و لە نێوان ئەمریكا و توركیا – ئەمریكا و هەسەدە دا ئیمزاكراوە. پێویستە میكانیزمەكە لە سێ قۆناغدا جێبەجێ بكرێت. تا ئێستا بێ كێشە بەردەوامە. وەك قەسەدە ئەركی خۆمان جێبەجێ كردووە. دەتوانین ڕایبگەیەنین، خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكە تا ئێستا جێبەجێكراون و باش بەڕێوە دەچێت. پێویست بوو تا كۆتایی ئەم مانگە هەندێك هەنگاویان بهاوێشتایا. جێبەجێكران، هەندێك قۆناغ هێشتا بەردەوامە. تا ئێستا هیچ كێشەیەك نییە". 

299 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations