هەڵەبجە؛ 8 تەن خواردنی ماوە بەسەرچوو لەناوبرا

02.10.2019

لڤین:
تەندروستی هەڵەبجە ئاماری خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوی سێ مانگی ڕابردووی  بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەشت تەن مەواد و خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچو لەناوبران.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە ماوەی سێ مانگدا 7 تەن و 250 کیلۆ خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە و لەناوبراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 27 شوێن و جێگا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایەتەندروستیەکان و نەبونی مەرجی تەندروستی سزاو غەرامەکراون و 28 شوێن ئاگادارکراونەتەوە کەپابەندبن بەیاساو مەرجە تەندروستیەکان.

69 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations