دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستپێدەکات

02.10.2019

لڤین:
وابڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبکات و یەکەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی (لڤین پرێس) رۆژی یەك شەممە، ٢٠١٩/١٠/٦، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، هەروەها رۆژی دووشەممە، ٢٠١٩/٩/٧، مووچەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ ی سەر وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لە رۆژی سێ شەممە، ٢٠١٩/١٠/٨، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت بە ٣١٧ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٤٥٢ ملیار دیناری حکومەتی عێراق دەبەستێت.

990 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations