کەسێک بە تۆمەتی هاککردنی فەیسبوک لە گەرمیان دەستگیرکرا

02.10.2019

لڤین:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بە تۆمەتی هاککردنی فەیسبوک کەسێکی تەمەن ١٧ ساڵیان دەستگیرکردوە.

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار تۆمەتبارێک بەناوی (ی ، م ، ا ) لەدایکبووی 2002 بەتۆمەتی هاک کردن دەستگیر دەکات دوای لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کەبەمەبەستی جۆراوجۆر فەیسبووکی چەندین کەسی هاک کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبار دانیشتووی ناحییەی ڕزگاریەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (2) ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بەندکراوە.


277 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations