نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 9 دیاری كرا

02.10.2019

لڤین:

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی ئەیلول 42 دینار دەبێت، نرخی هەر ئەمپێرێکێش لە نێوان  دوو بۆ سێ هەزار دینار دەبێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی، نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 دیاری كرد و هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یەكەم دیاریكرا، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئەیلول بە (42) دینار دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 50 بۆ 70 كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان دوو هەزار بۆ سێ هەزار دینار دەبێت.  

ئاماژەی بەوەشکردوە، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی تشرینی یەكەم، بە جۆرێک دەبێت لە كاتژمێر 10:00 پێشنیوەڕۆ بۆ 2:00 شەو لە ئامادەباشیدا دەبن، هەر كاتێك كارەبایی نیشتمانی بڕا پێویستە كارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، جەخت لەو خاڵە كراوەتەوە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

2356 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations