کەرکوک؛ تەرمی کچێکی تەمەن شەش ساڵ بە سەربڕاوی دۆزرایەوە

02.10.2019

لڤین:
دوێنێ ئێوارە لە گوندی (تۆبزاوا)ـی شاری کەرکوکـ تەرمی کچێکی تەمەن شەش ساڵ بە سەربڕاوی دۆزرایەوە.

بە پێی زانیارییەکانی (لڤین پرێس)، دوێنێ ئیوارە سێ شەممە لەگوندی (تۆبزاوا)ـی سەر بەناحیەی (یایچی) سەر بەشاری کەرکوکـ، کچێکی تەمەن شەش ساڵان بەناوی (سەمیرە سڵاح حەسەن) ڕفێندرا، دوای گەڕانێکی زۆر بەدوایدا دواتر لەنزیکـ گوندەکەیان تەرمەکەی بەسەر بڕاوی دۆزرایەوە.

هاوکات بە پێی زانیارییەکان، تائێستا ڕوون نیە کچەکە لەلایەن کێوە کوژراوە، بەوتەی کەس وکارەکەشی دووژمنایەتیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نیە.

لڤین چەند جارێک پەیوەندی کرد بە ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

371 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations