ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانکۆ و پەیمانگاکان تاوتوێدەکات

02.10.2019

لڤین:
وابریارە ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ بكات.

بە پێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆی لەسەر دەکرێت کە گرنگترینیان  گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی گشت زانكۆ حكوومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.

هەورەها، جەختكردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەكان لەلایەن فەرمانبەرانی حكومەت و بابەتی قەرز و پابەندە داراییەكانی ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

270 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations