خەسرۆ گۆران: حکومەت مافی خۆیەتی دەسەڵاتی وەزیر و بەرپرسەکان کەمبکاتەوە

02.10.2019

لڤین:

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی ئەمجارە جیاوازە لە 2103، سه‌ڵاحیاتی خۆی هه‌یه‌، دەسەڵات ده‌دات یان نا، یاخود كه‌میبكاته‌وه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ستراتیژیه‌تێكی تر و پلانێكی تری هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت جێگره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت.

خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە، ئێمه‌ ڕێگرنه‌بوین و نابین لە دانانی پارێزگاری کەرکوک، لیژنه‌یه‌ك هه‌یه‌ پێكهاتووه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك به‌بۆچونی من عه‌ره‌ب و توركمان نایه‌نه‌ پێش له‌و بابه‌ته‌ ئه‌گه‌رنا پارتی هه‌میشه‌ ڕێزی ڕێككه‌وتنی خۆی ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك.

دوێنێ سێ شه‌ممه‌ قادر عه‌زیز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند" هۆكاری دانه‌نانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك به‌ته‌نها پارتیه‌ كه‌س كێشه‌ی نیه‌، ته‌نها پارتی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان نابێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی".

سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانی لە ناو کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خه‌سرۆ گۆران، وتیشی" ده‌ڵێت" خۆ ئه‌وه‌ حكومه‌تی "فیفتی به‌ فیفتی " نیه‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 یه‌، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكه‌، جێگر جێگره‌، یاریده‌ده‌ر یاریده‌ده‌ره‌، هه‌ركه‌س ده‌بێت سنوری دیاربێت، "مه‌هام" و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاربێت".

خه‌سرۆ گۆران لە دیدارێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە"حكومه‌تی پێشوو كه‌ كاك قوباد ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو له‌ 2013 هاته‌ ئاراوه‌، ئێستا حكومه‌تێكی تره‌ و هه‌ر حكومه‌ته‌ی سیاسه‌تی خۆی هه‌یه‌ هه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تێك سه‌ڵاحیاتی خۆی هه‌یه‌، چی ده‌كات یا نایكات، ده‌سه‌ڵات ده‌دات یا نادات، یاخود ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ستراتیژیه‌تێكی تر و پلانێكی تری هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت جێگره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، یا به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و پارێزگاره‌كان و ئه‌مه‌ ده‌كرێت ئه‌و حكومه‌ته‌ جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی تر، به‌ڵام قوباد تاڵەبانی هه‌ر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌".

وتیشی" هیچ ڕێگایه‌كی تر له‌به‌رده‌م ئێمه‌ و یه‌كێتیدا نیه‌ جگه‌ له‌ پێكه‌وه‌ كاركردن چ له‌كوردستان چ له‌به‌غداد، چونكه‌ كێشه‌ی قورس و گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌بێت هه‌مووان پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌گه‌رنا هه‌موو لایه‌كمان زیان ده‌كه‌ین".

399 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations