هاوپەیمانێتی کوردستانی بووە 15 حزب

01.10.2019

لڤین: 
هاوپەیمانێتیەكەی كەركوك گەورەتر كرا و ژمارەیان گەیشتە 15 حزبی سیاسی و ژمارەیەك حزبی توركمانی و عەرەبی بەشداریان كرد و داواش دەكرێت حزبەكانی تریش پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیەكەوە بكەن. 

زمناكۆ جەلال، رێکخەری ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 15 حزب ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا و ئاشكرای كرد كە چەند حزبێكی توركمانی و عەرەبیش بڕیاریاندا كە پەیوەندی بكەن بە هاوپەیمانێتیەكەوە. 

ناوبراو وتیشی: بە تێكڕای دەنگی ئەندامان بڕیاریداوە عەبدولرەحمان مستەفا بكاتە سەرۆكی لیستەكە و سكرتاریەتێكی لە حزبەكان دروست كرد بۆ  راپەڕاندنی كارەكان
دروشمی هاوپەیمانێتیەكە تایبەتە بە پێكەوە ژیان.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئەوەشی رونکردەوە داواش لە فراكسیۆنە كوردستانیەكان كراوە بەدواداچون بكەن بۆ ئەو داوایانەی تۆمار كراوە تایبەت بە هەڵبژاردنەكان. 
داواشی لە خەڵكی كرد تۆماری دەنگدانیان نوێ بكەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ كۆ بكرێتەوە.

1418 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations