سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی دیاری كرا

01.10.2019

لڤین: 
بەكۆی دەنگی حیزبە كوردستانییەكان عەبدولڕەحمان مستەفا، كە پارێزگاری پێشووتری شاری كەركوكە بە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی هەڵبژێردرا.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنە كوردستانیەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی سەرۆكی لیستەكە و دیاری كردنی لۆگۆ عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح بە سەرۆكی لیستەكە یەلایی كرایەوە لە كاتێكدا پێشتر باس لە هەریەكە لە عومەری سەید عەلیش دەكرا بۆ وەرگرتنی سەرۆكایەتی ئەو لیستە.

عەبدولرەحمان مستەفا، دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆكی لیستەكە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە شانازی زانی و داوای كرد یەك لیستی و یەك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكان بەردەوام بێت، هیواشی خواست هاوڵاتیان تۆماری دەنگدانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت. 

نوێکراوەتەوە...

1520 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations